لە مەڵەتی ئاگر لە زەوییەکانی گوندێک کەوتەوە و 600 دۆنم سووتا

22-06-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی ئەرخەوانی سەر بە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان ئاگر لە زەویوزاری گوندێک کەوتەوە، بەو هۆیەوە 600 دۆنم زەوی سووتا و زیان بە ئاژەڵ و ماڵی هاونیشتمانیان کەوت.
 
شەوی پێنجشەممە 20ی حوزەیران لە گوندی نەرمیکان سەر بە شارۆچکەی ئەرخەوان، ئاگر لە زەویوزاری گوندەکە کەوتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
تیمەکان دوای سێ کاژێر ئاگرەکەیان کوژاندەوە و ئەو ئاژەڵانەیان رزگار کرد کە لە ئاگرەکەدا گیریان خواردبوو.
 
لە ئەنجامی ئاگرەکەدا، 600 دۆنم زەوی سووتا، مانگایەک مردار بوو و ماڵێکیش زیانی پێگەیشت.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لەنێوان پارێزگاکانی ئامەد و مێردین کەوتەوە و بەو هۆیەوە لانیکەم 11 هاونیشتمانییەک گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''