لە ئێلیهـ ژنێك بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە خرایە زیندانەوە

28-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای ئێلیهـی باکووری کوردستان ژنێکی کورد بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە خرایە زیندانەوە.
 
شەوی چوارشەممە 27ـی کانوونی یەکەمی 2023، پرۆسەی دادگاییکردنی ژنێکی کورد بە ناوی ساکینە کایا بەڕێوەچوو. 
 
ساکینە کایا رۆژی سێشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوەندی شاری ئێلیهـ بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکرا. 
 
دوای وەرگرتنی گوتەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگا، شەوی رابردوو رەوانەی دادگە کرا.
 
دادگەی ئێلیهـ بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە بڕیاری بەندکردنی دا و دوای دەرچوونی بڕیارەکە ساکینە کایا خرایە زیندانەوە. 
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە، هاووڵاتیانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''