بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر لە تورکیا روویدا

04-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر لە سنووری پارێزگای بورسا لە تورکیا روویدا.
 
بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد، کاژێر 10:42 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر لە دەریای مەڕمەڕە، کەنداوی گەملیک (کەنارەکانی بورسا، مودانیا) لە سنووری شارۆچکەی گەملیک سەر بە پارێزگای بورسا تۆمارکراوە. بەگوێرەی ماڵپەڕی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 8.98 کیلۆمەتر روویداوە.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا رایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە ئیستەنبووڵ هەستی پێکراوە و ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵکدا دروستکردووە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
 
ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەوروپییش رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، کۆجائەلی، ساکاریا، بورسا و یاڵۆڤای تورکیا هەستی پێکراوە.
 
لەدوای بوومەلەرزەکانی 6ی شوباتی ئەمساڵ کە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 لە دوو شارۆچکەی پارێزگای مەڕەش روویاندا و زیانیان بە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان، سێ پارێزگای تورکیا و بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گەیاند، زیاتر لە 10 هەزار بوومەلەرزە و پاشلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمارکراون.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکانی شوباتەوە 50 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا و  6 هەزار کەس لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.