رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاکانی خارپێت و رووهای باکووری کوردستان، لە دوو رووداوی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 35ـی دیکەش بریندارن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2023، مینی پاسێک کە لە ئامەد بەرەو مەڵەتی دەڕۆیشت، لە رێگەی سەرەکیی خارپێت-مەلەتی لە چواڕیانی گۆزەلی خۆی کێشا بە پاسێكی نەفەرهەڵگردا. لە رووداوەکەدا 18 کەس برینداربوون.
هەر ئەمڕۆ لە شارۆچكەی کانیاخەزالان سەر بە پارێزگای رووها لە نزیک گوندی خیرابنور، مینی پاسێک کە ژمارەیەک کرێکاری دەگواستەوە، خۆی بە دیواری کەناری رێگاکەدا کێشا؛ لە ئەنجامدا سێ کریکار گیانیان لەدەستدا و 17ـی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ