رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و چوار پارێزگای تورکیا بارانی بەخوڕ ببارێت.
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئەیلوول لە پارێزگاکانی ئەردەخان، ئاگری، ئیدر، وان و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و لە پارێزگاکانی ئیستەنبووڵ، کارابووک، بۆڵو و ئارتڤین ـی تورکیا بارانی بەخوڕ دەبارێت.
سەبارەت بە پلەی گەرما، کەشناسیی تورکیا پێشیبی دەکات پلەی گەرما لە بەشێکی پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز ببێتەوە.
کەشناسیی تورکیا بۆ ئەو پارێزگایانەی ئەگەری هەیە بارانی بەخوڕیان لێ ببارێت، داوای لە خەڵک کردووە ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئەوەی لە کاتی دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە زیانیان بەرنەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ