رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئێلیهـ ـی باکووری کوردستان هاوسەرۆکێکی رێکخستنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان - دەم پارتی، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە خرایە زیندانەوە.
رۆژی پێنجشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە دەستیپێکردووە، عومەر ئەمەن، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە شارۆچکەی هەزۆ لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا.
دوای وەرگرتنی گوتەکانی گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ئێلیهـ و دواتر رەوانەی دادگە کرا.
عومەر ئەمەن لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگ لەلایەن دادگەی ئەنقەرە گوتەی لێ وەرگیرا و بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخراوێکی تیرۆریستی" دەستگیرکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ