رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆدەبێتەوە. یەکێک لەو بابەتانەی تاوتوێ دەکرێت، ئاسایشی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانە، کە لە 31ی ئاداری ئەم ساڵدا دەکرێت.
کۆبوونەوەکە کاژێر 15:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئاداری 2024 بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان لە ئەنقەرە دەستپێدەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاسایشی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، رەوشی ئابووری، هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخ بەر لە دەستپێکردنی مانگی رەمەزان گفتوگۆ دەکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەی حکومەتی تورکیادا پێشهاتە ناوچەیی و جیهانییەکان، پرۆسەی کڕینی فڕۆکەی ئێف 16 لە ئەمریکا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
پێشبینی دەکرێت دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت، ئەردۆغان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ساز بکات و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە بە رای گشتی رابگەیێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ