لە کۆنیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر روویدا

29-08-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن بوومەلەرزە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای کۆنیای تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر روویدا و لە پارێزگاکانی دەوروبەری هەستی پێکرا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 07:58 خولەکی ئەمڕۆ (سێشەممە 29ـی ئابی2023) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر بە دووری 16 کیلۆمەتر لە شارۆچكەی کولو لە کۆنیا لە قووڵایی 13 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
 
بوومەلەرزەکە لە ئەنقەرە، کرشەهیر، کرککالە، یۆزگات و پارێزگاکانی دەوروبەری کۆنیا هەستیپیکراوە، بەڵام تائێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.
 
دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی مەرەش لە شەشی شوباتی 2023 کە لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 50 هەزار و 500 کەس، پاشلەرزەکان بەردەوامن.
 
تائێستا زیاتر لە 10 هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون کە گەورەترینیان بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای هاتای تۆمارکرا.
 
بوومەلەرزەکانی شوباتی رابردوو بوونە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 6 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.