رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی جزیری سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
رووداوەکە شەوی شەممە 18ی ئایاری 2024 لە گەڕەکی نوور لە ناوەندی شارۆچکەی جزیر روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەمەقاڵێیەک، کە نەزانراوە لەسەر چی بووە، لەنێوان ژنێک بەناوی زوڵەیخا ئۆزکاپلان و هاوژینەکەی دروستبووە. دواتر زوڵەیخا لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە.
تەرمی زوڵەیخا بۆ بەشی پشکنینی جەستە لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە ناوەندی شاری شرنەخ گواستراوەتەوە، دوای پشکنین تەرمەکەی رەوانەی زێدی خۆی لە پارێزگای رووها دەکرێت و لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.
بەگوێرەی راپۆرتی "پلاتفۆرمی تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین" کە مانگانە لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری توركیا و باكووری كوردستان زانیاری و ئامار بڵاودەکاتەوە، لە نیسانی ئەم ساڵ 32 ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و 13 ژنی دیكەش بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئاماری هەمان پلاتفۆرم ساڵی رابردوو 315 ژن کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ