رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی رۆژێک قەدەخەی خۆپیشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک كه لهلایهن پارێزگای دێرسمەوە بڵاوكراوهتهوه، لە کاژێر 00:01ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 22ـی تەمموزی 2023 تا کاژێر 23:59 ـی درەنگانی شەو ئەنجامدانی هەموو جۆرە گردبوونهوه، خۆپیشاندان، رێپێوان و مانگرتن، ههڵدانی چادر و چالاكییەکی دیکە لە سنووری پارێگای دێرسم قهدهخەیە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بە مەبەستی پاراستنى بنەما سەرەكييەكانى كۆمار، يەكپارچەيى جيانەكراوهى دەوڵەت و نەتەوە، پێشێلنەکردنی ماف و ئازادیى ئەوانى ديكە، ئاسايشى خەڵك و بەرقەراركردنى ئارامى، رێگرتن لە تاوان، پاراستنى ماف و ئازادیی خەڵك، رێگرتن لە هەر رووداوێكى نەخوازراو، بڕیاری قەدەخەی خۆپیشاندان و گردبوونەوە دراوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بڕیاری قەدەخەکردنەکە ئەو چالاکییە فەرمییانە ناگرێتەوە کە لەلایەن پارێزگار و قایمقامەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدەرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ