رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مێرسینی تورکیا گەنجێكی کوردی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، لەنێو ئاوی دەریادا خنکا.
ئەیمەن ئەحمەد حاجی تەمەن 24 ساڵ، خەڵکی گوندی کەنداڵی سەر بە شاری کۆبانێیە و رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیرانی 2023 لە شارۆچکەی مەزیتلی سەر بە پارێزگای مێرسین بۆ مەلەکردن چووە نێو ئاوی دەریا و دواتر ونبوو.
لە دوێنێوە تیمەکانی فریاگوزاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرسین و تیمەکانی پۆلیسی ژێردەریایی سەر بە فەرماندیی ناوچەی دەریای نێوەڕاست بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو گەنجە کوردە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی حوزەیران تەرمی ئەیمەن ئەحمەد حاجی لە دووریی 200 مەتر لە کەناراوەکانی سۆلی دۆزرایەوە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین لەلایەن تیمەکانەوە، تەرمی ئەو گەنجە کوردە بۆ مردووخانەی مێرسین گواسترایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ