رووداو دیجیتاڵ
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا هەور و باران دەبێت، لە 10 پارێزگای باکووری کوردستانیش بارانی بەلێزمە دەبارێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
دەزگای کەشناسیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایار لە سەرتاسەری وڵات باران دەبارێت و لەو پارێزگایانەش کە بەهۆی بارینی بارانی بەلێزمەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
دەزگاکە ئاماژەی بەوەش داوە، لە پارێزگاکانی چەولیگ، مووش، بەدلیس، سێواز، ئەرزەڕۆم، قەرس، مەڵەتی، وان، ئامەد و سێرتی باکووری کوردستان بارانی بەلێزمە دەبارێت.
پلەی گەرما لەو پارێزگایانە لەنێوان 15 - 27 پلەی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ