رووداو دیجیتاڵ
عەنتەر عەنتەر، کوڕی موسا عەنتەر نووسەر و رۆشنبیری ناوداری کورد بەیانیی ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئاڤزێرۆ سەر بە شارۆچكەی نوسێبین لە پارێزگای مێردین ـی باکووری کوردستان کۆچی دواییکرد.
تەرمی عەنتەر عەنتەر لەنێو گەرماو دۆزراوەتەوە و بۆ پشکنین رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاریی مێردین کراوە.
کۆچی دوایی عەنتەر عەنتەر هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی مەرگی باوکی، کە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری ئامەد تیرۆر کرا.
عەنتەر کوڕی گەورەی مووسا عەنتەرە، بەشێک لە ژیانی لە سوێد بەسەربردووە، پاشان گەڕاوەتەوە گوندی ستیلیلێ لە نوسێبین.
لە هەڤپەیڤینێکدا عەنتەر عەنتەر ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ئەوەی قەقەدەخەی لەسەر بووە و باوکیشی زۆر لە زیندان بووە، نەیانتوانیوە زۆر یەکدی ببینن.
لە هەڤپەیڤینێکدا عەنتەر عەنتەر ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ئەوەی قەقەدەخەی لەسەر بووە و باوکیشی زۆر لە زیندان بووە، نەیانتوانیوە زۆر یەکدی ببینن.
موسا عەنتەر نووسەر و رۆشنبیری ناوداری کورد ساڵی 1920 لە گوندی "ستیلیلێ" سەر بە شارۆچکەی "نوسێبین" لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان لەدایکبووە.
رۆژی 20ی ئەیلولی 1992 لە گەڕەکی سەیرانتەپە لە ئامەدی باکووری کوردستان تیرۆرکرا.
رێکخراوی "هێزەکانی جەندەرمە و هەواڵگری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" ناسراو بە ژیتەم، کە رێکخراوێکی نهێنی دەوڵەت بوو، بە تیرۆرکردنی موسا عەنتەر تۆمەتبار دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ