ساڵی رابردوو لە تورکیا 130 هەرزەکاری خوار 15 ساڵ بوونەتە دایک

17-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی رابردوو 130 هەرزەکار کە تەمەنیان کەمتر لە 15 ساڵ بووە، منداڵیان بووە و بوونەتە دایک.
 
بەپێی ئامارەکە، ساڵی رابردوو 6505 منداڵ لەو ئافرەتانە لەدایکبوون کە تەمەنیان لەنێوان 15 - 17 ساڵ بووە؛ هەروەها 130 منداڵ لە گرووپی خوار تەمەنی 15 ساڵ لەدایکبوون.
 
وەکو لە داتاکانی ئەو دامەزراوەیەدا هاتووە، چوار ئافرەت لەو 130 ئافرەتە منداڵی دووەمیان بووە. لەو ئافرەتانەی تەمەنیان لەنێوان  15 - 17 ساڵ بووە 535یان منداڵی دووەمیان بووە؛ بۆ 31یشیان بۆ جاری سێیەم منداڵیان بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.