لە تورکیا باجی بەکارهێنەری تایبەت لەسەر گازی سرووشتی 224% زیادکرا

16-07-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە باکووری کوردستان و تورکیا باجی بەکارهێنەری تایبەت لەسەر گازی سرووشتی بە رێژەی 224% زیادکرا.
 
بەگوێرەی بڕیارنامەیەک کە رۆژی 15-07-2023 لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا واژۆ کراوە و ئەمڕۆ یەکشەممە 16-07-2023 لە رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، باجی بەکارهێنەری تایبەت لەسەر گازی سرووشتیی بەکارهێندراو لە ئۆتۆمبێلدا بە رێژەی 224% زیادکراوە و گەیشتووەتە 2.7944 لیرە بۆ هەر مەتر سێجایەک؛ هەروەها باجی یەک مەتر سێجا لە گازی سرووشتیی ستاندارد بۆ 0.0747 لیرەی تورکی بەرزبووەتەوە.
 
رێژەی پێشووی باجی بەکارهێنەری تایبەت بۆ گازی سرووشتی بە 0.0230 لیرە بۆ هەر مەتر سێجایەکی ستاندارد دیاری کرابوو، هەروەها 0.8599 لیرە بۆ گازی سرووشتی، کە وەکو سووتەمەنی لە ئۆتۆمبێلی ماتۆڕدا بەکاردەهێندرێت.
 
بڕیاری زیادکردنی باج، بەنزین و دیزل و LPGـەش لەخۆدەگرێت و ئەمەش ناڕەزایی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.