لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە دێرسم 17 کرێکار برینداربوون

29-07-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان 17 کەس برینداربوون.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی تەمموز لە شارۆچكەی پلەموورییە روویدا.
 
مینی پاسێک کە ژمارەیەک کرێکاری بۆ زەوییەکی کشتوکاڵی دەگواستەوە لەسەر رێگەی دێرسم-ئەرزینگان وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 17 کرێکار برینداربوون. 
 
دوای ئەوەی تیمەکانی جەندرمە و تەندروستی گەیشتنە شوێنەکە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دێرسم و ئەرزینگان گوێزرانەوە. 
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، پار لە باکووری کوردستان و تورکیا 555 هەزار و 668 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لە ئەنجامدا 2 هەزار و 984 کەس گیانیان لەدەستدا و 354 هەزار و 323 کەسی دیکە بریندار بوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.