رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی سنووری شارۆچکەی چناری ئامەد و شەمرەخی مێردین بۆ 15 کەس بەرزبووەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، یەکێكی دیکە لە بریندارەکان بەناوی حەلیمە ئەردەم درەنگی شەوی شەممە، 22ـی حوزەیران گیانی لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیا لەدەستداوە بۆ 15 کەس بەرزبووەوە.
تەرمی 10 هاونیشتمانی لە گۆڕستانی گوندی "کەلەکێ" لە ئامەد و تەرمی سێ هاونیشتمانیی دیکەش لە گۆڕستانی گوندی "هەربەرێ" لە مێردین بەخاکسپێردراون.
نیوەشەوی 20ـی مانگ، ئاگرێکی گەورە لە گوندی "تۆبینی" سەر بە شارۆچکەی چناری ئامەد و گوندی "هەربەرێ"ـی سەر بە شارۆچکەی شەمرەخی مێردین کەوتەوە. ئاگرەکە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە کۆنترۆڵ دەرچوو و زەویوزاری هەشت گوندی کردە خۆڵەمێش. لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان بەردەوامە.
کۆمپانیای دیجلە بۆ دابەشکردنی کارەبا ناسراو بە دەداش بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تۆمەتبار دەکرێت، بەڵام کۆمپانیاکە ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە و لەسەر ئەوەش سکاڵای لە دژی هاونیشتمانییەک تۆمار کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ