رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئەدیرنەی تورکیا، لە ماوەی یەک هەفتەدا 857 کۆچبەر دەستگیرکراون و 26 کەس بە تۆمەتی "قاچاخچێتیی بە مرۆڤ"ـەوە دەستبەسەرکراون.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ئەدیرنە، پشکنین و ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی کۆچبەران لە ناوەندی شار و شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە زیاد کردووە و لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سەرتاسەری ئەو پارێزگایەدا 857 کۆچبەریان دەستگیرکردووە، کە دەیانویست لە رێگەی تورکیاوە بچنە وڵاتانی ئەوروپا.
کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان دوای جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگای ئەدیرنە کراون.
هەروەها تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ئەدیرنە 26 هاووڵاتیی تورکیایان بە تۆمەتی بازرگانیکردن به مرۆڤ دەستبەسەرکردووە و دەستیشیان بەسەر 22 ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە لە گواستنەوەی کۆچبەراندا بەکارهێندراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ