لە تورکیا شەش ئەندامی داعش ئازادکران، کە بە کوشتنی 45 کەس تاوانبار کرابوون

19-12-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری ژووری تاوانەکانی سێیەمی دادگەی تێهەڵچوونەوەی تورکیا، سزای شەش ئەندامی چەکداری داعش هەڵوشێندرایەوە، کە هەریەکیان بە 46 ساڵ زیندانیکردن سزا درابوون. 
 
ئەو شەش چەکدارە بە تۆمەتی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ لە 28ـی حوزەیرانی 2016 دەستگیرکرابوون، کە بەهۆیەوە 45 کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
ژووری تاوانەکانی سێیەمی دادگەی تێهەڵچوونەوە، بە پاساوی ئەوەی بڕیارەکەی دادگەی باڵای تاوانەکانی 13ـی ئیستەنبووڵ دەرهەقی ئەو 6 کەسە "زۆر تووند" بووە، بڕیارەکەی هەڵوەشاندووەتەوە. 
 
فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەو شەش تۆمەتبارە بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە سزانەدراون.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان لە 12ـی کانوونی دووەمدا دادگەی تێهەڵچوونەوە گوێی لە تانەی تۆمەتباران گرتووە و بڕیارەکەی هەڵوەشاندووەتەوە. هەمان رۆژ دوای دەرچوونی بڕیارەکە ئازاد کراون. 
 
رۆژی 28ـی حوزەیرانی 2016، سێ کەس هێرشێکی خۆکوژییان کردە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ، ئەوان سەرەتا دەستڕێژی گوللەیان کردبوو، کاتێک پۆلیس وەڵامی دانەوە، خۆیان تەقاندەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا 45 کەس گیانیان لەدەستدا و 236 کەسیش بریندار بوون. دواتر پۆلیس شەش کەسی بە تۆمەتی دەستهەبوون لە هێرشەکەدا دەستگیر کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.