گوندێكی ئامەد 21 رۆژە بێ کارەبایە

07-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە گوندی گوندوز سەر بە شارۆچكەی پیران لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کە 80 ماڵە، ماوەی 21 رۆژە بێ کارەبان، چونکە محاویلەی کارەبای گوندەکەیان لێکراوەتەوە و بردراوە.
 
خەڵکی گوندەکە دەڵێن، هیچ قەرزێکی کارەبایان لەسەر نییە و نازانن بۆچی کارەباکەیان بڕاوە. پەرلەمانتارێکی هەدەپیش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی گوندەکە دەنگیان بە ئاکپارتی نەداوە، بۆیە کارەبایان لەسەر بڕاوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 6ـی کانوونی یەکەمی 2023، عەدالەت کایا پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-هەدەپ سەردانی گوندی "گوندوز"ـی کرد کە ماوەی 21 رۆژە لەلایەن کۆمپانیای دیجلە بۆ دابەشکردنی کارەبا ناسراو بە "دەداش" کارەباکەی بڕاوە. 
 
عەدالەت کایا رایگەیاند، "ماوەی 20 رۆژە کارەبای نیشتمانی لە گوندەکەدا نییە و بێ ئاون. محاویلەی کارەبای گوندەکە لێکراوەتەوە و بردراوە. لەم گوندەدا منداڵ و نەخۆشانی سەر جێگا و کەسانێک هەن کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. خەڵکی گوندەکە نازانن بۆچی محاویلەکە بردراوە. هیچ قەرزێکی کارەبایان لەسەر نییە و بە نایاسایی کارەبایان رانەکێشاوە". 
 
ئێوارەی هەمان رۆژ ساروهان ئۆڵوچ پەرلەمانتاری هەدەپ لە دانیشتنی پەرلەماندا باسی ئەم کێشەیەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، "لە جوگرافیای کوردستاندا زوڵمی دەداش و ئەشکەنجەی دەداش بۆ سەرجەم گوندنشینەکان و سەرجەم بەکاربەرانی کارەبا تەواو نابێت، چەندین ساڵە ئەوە باس دەکەین".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''