باشاک دەمیرتاش لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ کشایەوە

07-02-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ کشایەوە. دەم پارتیش دەڵێت، بە هاوئاهەنگی بڕیاردرا کە بەربژێر نەبێت. 
 
باشاک دەمیرتاش ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگەی بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێکەوە کشانەوەی خۆی لە هەوڵەکان بۆ بەربژێربوون بۆ پۆستی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ راگەیاند.
 
هاوژینەکەی دەمیرتاش لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "سوپاسی ناوەندی گشتیی دەم پارتی و گەلی ئازیزمان دەکەم کە لە کاتی گفتوگۆکانی هەڵبژاردندا پشتگیریان کردین و باوەڕیان پێمان هەبوو. سەرەڕای ئەوەش لە قۆناخی ئێستادا من و پارتەکەم لەسەر ئەوە کۆکین کە راگەیاندنی بەربژێربوونم بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ جێبەجێ نەکرێت. با هەموو خەڵک و لایەنگرانی پارتیمان بزانن کە هەموو بڕیارەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارتیمان دراوە."
 
هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشدا، "لە رۆژانی داهاتوویشدا ئەو بەربژێرانەی کە پارتیمان رایاندەگەیێنێت بەربژێری هەموومان دەبن و بە هەموو هێزمانەوە لە پشت ئەو دۆستانەوە دەبین و کار بۆ سەرکەوتنی پارتەکەمان دەکەین."
 
دوای باشاک دەمیرتاش، دەم پارتیش راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو بابەتە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەنێو بەربژێرەکانی ئیستەنبووڵدا زۆرترین ناوی هەڤاڵمان باشاک دەمیرتاش لە رای گشتیدا هاتە پێشەوە. پشتیوانی هەڤاڵمان باشاک دەمیرتاش بۆ بەربژێربوونی لە ئیستەنبووڵ بەدڵنیاییەوە هێزی زیاتری پێ بەخشین."
 
دەم پارتی دەڵی، "ئێمە هەر لەسەرەتای پڕۆسەکەوە راوێژمان لەگەڵ باشاک دەمیرتاش کردووە. لیژنەکانمان هەموو پێشهاتەکانیان هەڵسەنگاند و لەگەڵ باشاک دەمیرتاش کۆبوونهوه و به هاوئاهەنگی بڕیاردرا که بەربژێر نەبێت."
 
کۆتایی مانگی رابردوو باشاک دەمیرتاش داواکاری بوون بە بەربژێری بۆ سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ پێشکێشی دەم پارتی کرد و ئەو بابەتەش زوو بووە مژارێکی گەورە لە تورکیا و باکووری کوردستان. 
 
رۆژی 31-3-2024 لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت.
 
30 گەورە شارەوانی، 51 شارەوانیی شارەکان و زیاتر لە 1000 شارەوانی شارۆچکەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا هەن.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا ئاکپارتی 15 گەورەشارەوانی، جەهەپە 11 گەورەشارەوانی، هەدەپە 3 گەورەشارەوانی و مەهەپە 1 گەورەشارەوانییان بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.