کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی تورکیا کەمترین مووچەی خانەنشینیی پەسند کرد

19-07-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمسیۆنی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا، پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاساکانی باج و هەندێک یاسا، کە کەمترین مووچەی خانەنشینی 12 هەزار و 500 لیرە لەخۆدەگرێت، پەسند کرد.
 
پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی لە سەرەتای هەفتەدا پاکێجێکی نوێی باجی پێشکێش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، کە دەستکاریکردنی مووچەی خانەنشینی لەخۆگرتبوو.
 
لەو پرۆژەیاسایەدا کە 53 مادەی لەخۆگرتووە و شەوی رابردوو لەلایەن کۆمسیۆنی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا پەسند کرا، کەمترین مووچەی خانەنشینی کە ئێستا 10 هەزار لیرەیە (302 دۆلار)، بۆ 12 هەزار و 500 لیرە (377 دۆلار) بەرزکراوەتەوە. لە پێشنیازەکەدا پێشبینی کرابوو باجی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات کە ئێستا 150 لیرەیە (چوار دۆلار و 52 سەنت) زیاد بکرێت بۆ 500 لیرە (15 دۆلار).
 
عەبدوڵڵا گولەر، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی رایگەیاند، ئامانجی پێشنیازەکە بەهێزکردنی دادپەروەری باج و زیادکردنی پشکی باج و دەستەبەرکردنی ئاسایش لە باجدان، بەرەنگاربوونەوەی نافەرمی، زیادکردنی هەندێک لێخۆشبوون، هاوئاهەنگکردنی باجی هاوردە و ناوخۆیە.
 
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەی کۆنفیدراسیۆنی یەکگرتووی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا هێڵی برسێتی کەمترین مووچەی تێپەڕاندووە، خێزانێکی چوار کەسی داهاتی مانگانەی نزیکەی 2000 دۆلار بێت هەژارە، هەمان ئەو خێزانە داهاتی نزیکەی  577 دۆلار بێت، برسییە.
 
لە باکووری کوردستان و تورکیا کەمترین مووچەی فەرمانبەرێک 17 هەزار لیرەیە کە دەکاتە 514 دۆلار. 30٪ـی خەڵک بە کەمترین مووچە کار دەکەن.  کەمترین مووچەی خانەنشینانیش 10 هەزار لیرەیە کە دەکاتە 302 دۆلار.
 
رۆژی یەکشەممە 14ـی تەمموز ئەندامانی سەندیکاکانی کرێکاران، مامۆستایانی کەرتی تایبەت و خانەنشینان لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبووڵ رژانە سەر شەقام و بە گوتنەوەی دروشمی "دەمانەوێت وەک مرۆڤ بژین" داوای زیادکردنی مووچەکانیان کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.