رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا دەڵێت، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 40 ملیۆن و 295 هەزار و 979 گەشتیار سەردانی باکووری کوردستان و تورکیایان کردووە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئەیلوول ئامارەکەی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی داتاکان، لە 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا ژمارەی گەشتیارانی بیانی بەراورد بە هەمان ماوەی پار 7.11% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 35 ملیۆن و 803 هەزار و 847 کەس.
جگە لەوە، چوار ملیۆن و 492 هەزار و 105 گەشتیار کە هاووڵاتیی تورکیان و لە وڵاتانی دیکە دەژین سەردانی باکووری کوردستان و تورکیایان کردووە. بەو جۆرەش لەو 8 مانگەدا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی چوونەتە تورکیا و باکووری کوردستان گەیشتووەتە 40 ملیۆن و 295 هەزار و 979 کەس.
ژمارەیەکی زۆر لەو گەشتیارانە خەڵکی رووسیا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بوون. لەو هەشت مانگەدا 4 ملیۆن و 550 هەزار و 588 گەشتیاری رووسیایی، 4 ملیۆن و 385 هەزار و 331 گەشتیاری ئەڵمانی و 3 ملیۆن و 102 هەزار و 412 گەشتیاری بەریتانی بوون.
تەنیا لە ئابی ئەم ساڵدا 6 ملیۆن و 825 هەزار و 403 گەشتیار چوونەتە باکووری کوردستان و تورکیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ