لە شاری ئامەد ژنێک کوژرا

14-12-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن باکووری کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ناوەندی شاری ئامەد ـی باکووری کوردستان لەسەر شەقام تەقە لە ژنێک کرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە گەڕەکی پیشەسازی سەر بە شارۆچکەی باژارانوو لە ناوەندی شاری ئامەد روویدا. ئەو ژنەی تەقەی لێکراوە تەمەنی 41 ساڵە و ناوی "م.پ."ـە، پۆلیسیش تاوەکو ئێستا ناسنامەی تەقەکەرەکانی ئاشکرانەکردووە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی پۆلیس و فریاگوزاریی تەندروستی "112" رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
"م. پ." کە لە رووداوەکەدا بە سەختی برینداربوو، گوازرایەوە نەخۆشخانەیەکی تایبەت و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی دیجلە کرا. سەرباری هەوڵی پزیشکان بەڵام بریندارەکە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
 
بە گوێرەی راپۆرتێکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی تورکیا کە لە نێوەڕاستی مانگی رابردوو بڵاوکراوەتەوە، لە یەکی کانوونی دووەم تاوەکو 31ـی تشرینی یەکەمی 2023، لە تورکیا و باکووری کوردستان 350 ژن کوژراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".