لە وانی باکووری کوردستان بوومەلەرزە روویدا

13-07-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، بوومەلەرزە روویدا. بەگوێرەی دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.0 پلەی رێختەر بووە؛ ئافادیش دەڵێت، 3.6 پلەی رێختەر بووە.
 
دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی رایگەیاند، کاژێر 06:32 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەممووزی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی چاڵدێران سەر بە پارێزگای وان روویدا. بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 5 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
 
بەڵام ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەکە 3.6 پلەی رێختەر بووە و لە قوڵایی 8.2 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
 
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
 
دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی مەرەش لە 6ی شوباتدا کە لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 50 هەزار و 500 کەس، پاشلەرزەکان بەردەوامن.
 
تائێستا زیاتر لە 10 هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون کە گەورەترینیان بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای هاتای تۆمارکرا.
 
بوومەلەرزەکان بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 6 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو بژمێر لە کەرکووک خێزانێک لە سەرژمێری تۆمار دەکەن. وێنە: رووداو

کوردانی کەرکووک لە ئەورووپاوە بە لێشاو گەڕاونەتەوە بۆ بەشداری لە سەرژمێری

ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دیاسپۆرانشین بۆ خۆتۆمارکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکووک. دیار کوێخا یەکێکە لەو کوردانە کە 20 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بۆ سەرژمێری گەڕاوەتەوە