وەزیری پەروەردەی تورکیا پێشنیازی کردنەوەی قوتابخانەی کچان دەکات و ئۆپۆزیسیۆنیش رەتیدەکاتەوە

15-07-2023
هەوار ئیسماعیل
رێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی تورکیا لە ئیزمیر لە دژی گوتەکانی وەزیری پەروەردەی تورکیا گردبوونەوە
رێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی تورکیا لە ئیزمیر لە دژی گوتەکانی وەزیری پەروەردەی تورکیا گردبوونەوە
A+ A-
  
رووداو دیجیتاڵ

رێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی تورکیا لە ئیزمیر لە دژی گوتەکانی وەزیری پەروەردەی تورکیا گردبوونەوە. یوسف تەکین، وەزیری پەروەردەی تورکیا رۆژی سێشەممەی رابردوو رایگەیاند، منداڵانی کچ کەمتر دەچنە بەر خوێندن، بۆ رێگری لەمە "پێویستە بتوانین قوتابخانەی کچان بکەینەوە، ئەگەر پێویستی کرد".   
 
یەکێک لەو کەسانەی لە گردبوونەوەکەدا بەشدار بووە دەڵێت، "بۆ ئەو خێزانانەی منداڵە کچەکانیان نانێرن بۆ قوتابخانە، تەنیا شتێک کە وەزیری پەروەردە دەبێت بیکات، ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان و خستنە ژێر چاودێریی دامەزراوەکانی دەوڵەتە. بۆچوونەکانی ئەم وەزیرەی کۆشک رەتدەکەینەوە کە تێڕوانیێكی دوور لە شارستانییەتە."
 
ئەم بابەتە پارتە سیاسییەکانی تورکیای بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردووە. شێخزاد دەمیر، پەرلەمانتاری هوداپار گوتی، "بەڕێز وەزیری پەروەردە ئەوەی لەبارەی خوێندنی تێکەڵاو باسی کرد، ئێمە پاڵپشتی دەکەین. با کەس ناچار نەکرێت منداڵەکانی بنێرێ بۆ قوتابخانەی تێکەڵاو. با قوتابخانەی کچان و قوتابخانەی کوڕانیش هەبێت. هەروەها قوتابخانەی تێکەڵاویش هەبێت". 
 
گۆکهان گونایدن، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە دەڵێت، "وەزیری پەروەردە پێویستە دەستبەرداری ئەو تێگەیشتنە عجوبەیە بێت کە لە سیستمی هاوبەشی پەروەردەییەوە دەیەوێ قوتابخانەی کچان بکاتەوە و کار لەسەر هۆکارەکانی 10٪ کەمبوونی چوونە بەرخوێندنی کچان و کوڕان بکات." 
 
گوتەکانی وەزیری پەروەردە، بەشێک لە سەندیکا و دامەزراوە مەدەنییەکانیشی نیگەران کردووە. نەجلا کوروڵ، سەرۆکی سەندیکای پەروەردە باس لەوە دەکات، "لە قوتابخانەکاندا جیاکردنەوەی منداڵانی کچ و کوڕ، لە ئایندەدا گوشار و تووندوتیژییەکان بۆ سەر منداڵانی کچ زیاتر دەکات".
 
بەگوێرەی یاسا، لە تورکیا و باکووری کوردستان سیستمی خوێندنی تیکەڵاو لە قۆناخەکانی پێش بنەڕەتی و تاوەکو ئامادەیی هەیە. وەزیری پەروەدە ئەم هەوڵە بۆ فراوانکردنی ئازادییەکان و دژبەرەکانیشی بە هەوڵی گۆڕینی رژێم لە عەلمانییەوە بۆ شەریعەت پێناسە دەکەن. 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.