رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئامارێکی یەکێتیی بۆرسە و ژوورەکانی تورکیا، مانگی رابردوو زیاتر لە 1600 کۆمپانیا لە تورکیا و باکووری کوردستان داخراون و دامەزراندنی کارگەی نوێ کەمی کردووە.
یەکێتیی بۆرسە و ژوورەکانی تورکیا رۆژی هەیینی، 23ـی شوباتی 2024، ئاماری دامەزراندن و داخستنی کۆمپانیاکانی بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2024 بڵاوکردەوە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا لە تورکیا و باکووری کوردستان "یەک هەزار و 682 کۆمپانیا داخراون" و ژمارەی کۆمپانیا داخراوەکان بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە 7.4٪ زیادیکردووە.
لە مانگی کانوونی دووەمی 2023ـدا یەک هەزار و 566 کۆمپانیا داخرابوون.
بەپێی ئامارەکە لە یەکەم مانگی ئەم ساڵدا 11 هەزار و 45 کۆمپانیا و دامەزراوەی هەرەوەزی لە سەرجەم پارێزگاکاندا دامەزراون.
زۆرترین کۆمپانیا لە ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر دامەزران و هیچ کۆمپانیایەکیش لە پارێزگای ئەردەخان دانەمەزراوە. 35.4٪ـی ئەو کۆمپانیایانە لە ئیستەنبووڵ، 11.2٪ ـیان لە ئەنقەرە و 7.3٪ ـیان لە ئیزمیر دامەزراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ