رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەد، لە ماوەی 15 رۆژدا بۆ سێیەمین جار نرخی گۆشت زیادکرا، کیلۆیەک گۆشتی سوور گەیشتە 425 لیرە کە بە نرخی ئەمڕۆ دەکاتە 13 دۆلار و 83 سەنت.
قەیرانی ئابووری لە تورکیا قووڵتر دەبێتەوە و رۆژ بە رۆژ نرخی کاڵا و خۆراک زیاد دەبێت.
لە پارێزگای ئامەد لە ماوەی 15 رۆژدا نرخی گۆشت 65 لیرە زیادکرا کە بە نرخی ئەمڕۆ دەکاتە دو دۆلار و 12 سەنت، بەمەش نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە 360 لیرە گەیشتە 425 لیرە. واتا بە نرخی ئەمڕۆ لە 11 دۆلار 71 سەنتەوە بوو بە 13 دۆلار و 83 سەنت.
نرخی گۆشتی مانگا کە لە ئامەد کەمتر لە گۆشتی بەرخ دەخورێت، 50 لیرە بۆ هەر کیلۆیەک زیاد کرا کە بە نرخی ئەمڕۆ دەکاتە یەک دۆلار و 63 سەنت. بەمەش نرخی کیلۆیەک گۆشتی مانگا لە 420 لیرە بۆ 470 لیرە بەرز کرایەوە، واتا بە نرخی ئەمڕۆ لە 13 دۆلارو 67 سەنت بوو بە 15 دۆلار و 29 سەنت.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زیادبوونی تێچوونەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر ئاژەڵداری لە باکووری کوردستان هەبووە، خەڵکێکی زۆر وازیان لە کاری ئاژەڵداری هێناوە. زیادبوونی تێچوونەکان و کەمبوونەوەی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی ئاژەڵەکان لە نرخی گۆشتدا رەنگ دەداتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ