کوردستان
باندەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەیان راگرتووە کە تابلۆی عێراقییان هەبووە و بە زەبری چەک پارەیان لێسەندوون.
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان دوو ئەندامی باندێک بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە. باندەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەیان راگرتووە کە تابلۆی عێراقییان هەبووە و بە زەبری چەک پارەیان لێسەندوون.
پارێزگای مێردین رۆژی پێنجشەممە 9ی ئایار رایگەیاند، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا و تیمەکانی لێکۆڵینەوەی تاوان لە شارۆچکەی دێرک لە ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ کەسیان دەستبەسەر کردووە.
ئەو سێ کەسە کە ئەندامی باندێک بوون، لە سنووری شارۆچكەی دێرک ئۆتۆمبێلی تابلۆی عێراقییان راگرتووە، بە هەڕەشەکردن و زەبری چەک پارەیان لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکان سەندووە.
لە کاتی گەڕان و پشکنین لە ماڵی تۆمەتباراندا، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەک و کەرەستەی دیجیتاڵی کە لە رێگرییەکەدا بەکارهاتوون، هەروەها دەستگیراوە بەسەر نۆ هەزار و 990 دۆلاری دزراودا.
دوو لە تۆمەتبارەکان کە دوای رێکارەکانیان لە فەرماندەیی جەندرمە رەوانەی دادگە کران، دەستگیرکران و رەوانەی زیندان کران، کەسەکەی دیکەش بە مەرجی دادی ئازاد کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ