سەندیکاکانی کرێکارانی تورکیا: تێچووی مانگێکی ژیانی کارمەندێکی سەڵت 632 دۆلارە

29-09-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی تورکیا دەڵێت، خەرجیی خۆراکی مانگانەی خێزانێكی چوار کەسی پێنج هێندە زیادیکردووە و هێڵی هەژاریش 43 هەزار لیرەی تێپەڕاندووە، تێچووی ژیانی کارمەندێكی "سەڵت"یش بەرزبووەتەوە بۆ 17 هەزار و 336 لیرە لە مانگێکدا کە دەکاتە 632 دۆلار.
 
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی تورکیا ناسراو بە (تورك-ئیش) ئەمڕۆ هەینی، 29ـی ئەیلوولی 2023، ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەی بڵاوکردەوە کە بۆ مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵ لەبارەی "هێڵی برسێتی و هەژاری" لە تورکیا ئامادەی کردووە. 
 
(تورک-ئیش) بۆ مانگی ئەیلوول هێڵی برسێتی بۆ خێزانێکی چوار کەسی بە 13 هەزار و 334 لیرە هەژمار کردووە، کە دەکاتە 486 دۆلار، هەروەها هێڵی هەژاری بە 43 هەزار و 433 لیرە هەژمار کردووە، کە دەکاتە 1584 دۆلار. 
 
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە، لە مانگی ئەیلولی ئەم ساڵدا نرخی خۆراک 9.31٪ و لەسەر ئاستی ساڵانەش 84.04٪ بەرزبووەتەوە. لە مانگی یەکی ساڵی 2021 تاوەکو ئەیلوولی 2023، خەرجیی خۆراکی مانگانەی خێزانێکی چوار کەسی پێنج هێندە زیادیکردووە. 
 
توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، لە مانگی ئەیلوولدا داهاتی هەر خێزانێک لە ئەنقەرە 13 هەزار و 334 لیرە زیادیکردووە کە لەسەر چەند خێزانێکی ئەنقەرە ئەنجامدراوە بۆ هەر خێزانێکی چوار کەسی خۆراکێکی تەندروست و هاوسەنگ و گونجاو دیاریکراوە.
 
کۆی گشتیی خەرجییەکانی خۆراک و خەرجییە ناچارییەکانی دیکەی مانگانە بۆ جلوبەرگ، خانووبەرە (کرێ، کارەبا، ئاو، سووتەمەنی)، گواستنەوە، پەروەردە، تەندروستی و پێداویستییە هاوشێوەکانی کە بە سنووری هەژاری ناسراوە بۆ 43 هەزار و 433 لیرە زیادیکردووە و تێچووی ژیانی کارمەندێكی "سەڵت" بەرزبووەتەوە بۆ 17 هەزار و 336 لیرە لە مانگێکدا کە دەکاتە 632 دۆلار.
 
بەپێی توێژینەوەکە، بەراورد بە مانگی پێشوو کەمترین خەرجیی خۆراک بۆ خێزانێکی چوار کەسی لە ئەنقەرە 9.31٪  زیادیکردووە. تێکڕای نرخی شیر 8٪ بەرزبووەتەوە، ماست بە ئاستێكی سنووردار بەرزبووەتەوە و پەنیر بە ئاستێكی سنووردار دابەزیوە. 
 
بەراورد بە مانگی پێشوو، لەو وڵاتە نرخی گۆشتی سوور 9٪ بەرزبووەتەوە، لەگەڵ کۆتاییهاتنی قەدەخەی راوکردن، نرخی ماسی لە ماوەی مانگێکدا 5٪ دابەزیوە، هاوکات نۆک 28٪، نیسکی سەوز 20٪، هێلکە 17٪، نیسکی سوور 13٪ بەرزبووەتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە ئاستێکی سنوورداردا ماوەتەوە.
 
بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە، لە ماوەی مانگێکدا نرخی پیرخەنی 13٪، برنج 10٪، ساوەر 9٪ و مەعکەرۆنی 5٪ بەرزبووەتەوە. بەرزبوونەوەی نرخی ئارد سنووردار بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.