لە باکووری کوردستان و تورکیا 147 کەس بە تۆمەتی ئەندامیێتیی داعش دەستبەسەرکران

08-02-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێ، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە 33 پارێزگەی تورکیا و باکووری کوردستان کراوە، 147 کەس بە تۆمەتی ئەندامیێتیی داعش دەستبەسەرکراون.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، هەشتی شوباتی 2024) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە 33 پارێزگە بە هاوئاهەنگیی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری ئاسایش و سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئۆپەراسیۆنی 'پاڵەوانان-49' ـیان لە دژی داعش کردووە. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا 147 کەس دەستبەسەرکراون. 
 
بە گوتەی یەرلیکایا، لەو کەسانەی ناسنامەیان دەستنیشانکراوە کە بۆ داعش کاردەکەن، سێ کەس لە سەمسوور، یەک کەس لە چەولیگ، یەک کەس لە بەدلیس، حەوت کەس لە ئامەد، دوو کەس لە خارپێت، شەش کەس لە دیلۆک، سێ کەس لە مێردین، لە کیلیس شەش کەس و 11 کەسیش لە رووها، کۆی گشتی 40 کەسیان لە نۆ پارێزگەی باکووری کوردستان دەستبەسەرکراون.
 
هەروەها پێنج کەس لە ئادانا، 17 کەس لە ئافیۆنکاراهیسار، هەشت کەس لە ئەنقەرە، سێ کەس لە ئانتاڵیا، چوار کەس لە بۆڵو، دوو کەس لە بورسا، سێ کەس لە چۆرووم، یەک کەس لە دوزجە، یەک کەس لە ئەسکیشەهیر، دوو کەس لە ئیستەنبووڵ، 11 کەس لە ئیزمیر، یەک کەس لە کارابووک، پێنج کەس لە قەیسەری، یەک کەس لە کرکالە، شەش کەس لە کرشەهیر، سێ کەس لە کۆجائەلی، چوار کەس لە کۆنیا، یەک کەس لە کوتاهیا، نۆ کەس لە مانیسا، شەش کەس لە مێرسین، دوو کەس لە موغڵا، هەشت کەس لە ساکاریا، دوو کەس لە سامسوون و دوو کەس لە یاڵۆڤا، لە 24 پارێزگای تورکیا دەستبەسەرکراون. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.