رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی چەلیکهان سەربە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا، کە پلەکەی 4.2 پلە بوو بە پێوەری رێختەر.
بەگوێرەی راگهیێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا-ئافاد، بوومەلەرزەکە کاژێر 13.47 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی حوزەیران، لە قووڵایی 11.24 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
لە شەشی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویاندا. بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند.
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، زیاتر لە 53 هەزار کەس بەهۆی هەردوو بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ