رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی وان دەڵێت، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک قاچاخچی دەستپێکردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نۆ کەس بە تۆمەتی قاچاخی کرد بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکراون، لەوانە چوار کەسییان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی وان، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی یەکەمی 2023، رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە کۆچبەرانی نایاسایی بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەدا لە رۆژانی نێوان 9-15ـی تشرینی یەکەم، چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە سەرتاسەری پارێزگاکە ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا نۆ کەس بە تۆمەتی" قاچاخیکردن بە کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە" دەستبەسەرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی وان گوێزرانەوە.
دوای وەرگرتنی گوتە لێیان، ئەو نۆ کەسە رەوانەی دادگەی وان کران و بە بڕیاری دادگە چوار لە دەستبەسەرکراوەکان بەندکران.
هەرچەندە تورکیا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی تووندوتۆڵ کردووە، بەڵام پەڕینەوەی کۆچبەری ئەفغانستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەردەوامە و رۆژانە دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە سنوور لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای وان دەستبەسەردەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ