رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بۆ ماوەی چوار رۆژ قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک كه لهلایهن پارێزگای وان بڵاوكراوهتهوه، لە رۆژانی 6 تاوەکو 9ی تشرینی یەکەمی 2023، واتە بۆ ماوەی چوار رۆژ، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەکو گردبوونهوه، خۆپێشاندان، رێپێوان و مانگرتن، کۆنگرەی رۆژنامەڤانی، ههڵدانی چادر و هەر چالاكییەکی دیکە لە سنووری پارێزگای وان قهدهخەیە.
پارێزگای وان لە راگەیێندراوەکەدا هۆکاری قەدەخەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، بەرگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانەی تیرۆر، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە سەرهەڵدانی تووندوتیژی گەڕاندەوە.
رۆژی پێنجشەممە 5ی تشرینی یەکەم، پارێزگای مووش بە هەمان پاساو لە رۆژانی 5 تاوەکو 11ی تشرینی یەکەم، واتە بۆ ماوەی حەوت رۆژ، هەموو جۆرە چالاکییەکی هاوشێوەی لە پارێزگەکەدا قەدەخە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ