رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین حەوت پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە و لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە لەلایەن کەشناسیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023 شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ پارێزگاکانی قەرس، ئەرزەڕۆم، ئامەد، رووها، دیلۆک، سێرت و وانی باکووری کوردستان بگرێتەوە.
کەشناسیی تورکیا هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی قەرس، ئەرزەڕۆم و وان دەدات و پێشبینیش دەکات لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سێ پارێزگایەدا بەفر ببارێت.
ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ئەرزەڕۆم 13 پلە، لە وان و قەرس 14 پلەی سیلیزی دەبێت؛ لە پارێزگاکانی ئامەد، رووها، دیلۆک و سێرتیش پلەی گەرما لە نێوان 23 - 26 پلەدا دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ