کوردستان
ئەو دوو کەسە بە مەبەستی وەرگرتنی گوتەکانیان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش. وێنەکە بۆ روونکردنەوەیە
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دوو کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە دەوڵەت دەستبەسەر کران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگاکە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 25ی نیسان لە شارۆچکەی "سەرێ کانی" دوو کەس لەسەر پۆستەکانیان لە سۆشیال میدیا دەستگیر کراون، گوایە لەدوای هەڵبژاردنەکانی 31ی ئاداری ئەم ساڵ سووکایەتییان بە دەوڵەت کردووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، "دوای هەڵبژاردنەکە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنی پۆستەکانی سۆشیال میدیا، دەرکەوت (ب. ی.) و (س. ک.) تاوانی سازشکردن لەسەر سەروەریی دەوڵەتیان کردووە، بۆیە دەستگیر کران."
ئەو دوو کەسە بە مەبەستی وەرگرتنی گوتەکانیان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ