کوردستان
ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆکاری جۆراوجۆری ئەمنی قەدەخەکردن لە چەندین ناوچەی باکووری کوردستان راگەیێندراوە
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان شەش رۆژ خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا.
پارێزگای وان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆ هەینی 10ـی ئایاری 2024 تاوەکو 15ـی ئایار لە ناوەندی شار و شارۆچکەکانی وان هەموو جۆرە گردبوونهوه، خۆپێشاندان، رێپێوان و مانگرتن، ههڵدانی چادر و چالاكییەکی دیکە قهدهخەیە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەمەبەستی "پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتیان"، "رێگری لە هێرش"، "لەنێوبردنی رێکخراوی تیرۆر" و "دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی" ئەو بڕیارە دراوە. لەو وادەیەدا رێگە بە هیچ کار و چالاکییەک نادرێت، تەنیا ئەوانە نەبێت، کە لەلایەن پارێزگار و قایمقامەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدەرێ.
ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆکاری جۆراوجۆری ئەمنی قەدەخەکردن لە چەندین ناوچەی باکووری کوردستان راگەیێندراوە و ماوەی ئەو قەدەخەکردنانەش بەردەوام درێژدەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ