رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای کیلیسی باکووری کوردستان هاووڵاتییەکی سووریا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە/یەپەگە دەستگیرکرا.
فەرماندەیی جەندرمەی کیلیس لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2023 کەسێك بە ناوی (م. ب. س.) کە خەڵکی سووریایە و بەشێوەیەکی نایاسایی سنووری بەزاندووە لە ناوچەیەکی سەر سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی راگەیێنداوەکە، ئەو هاووڵاتییە سوورییە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە بووە لە سووریا.
فەرماندەیی جەندرمەی کیلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو کەسە کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ