رووداو دیجیتاڵ
پاڵاوگەکانی نەوتی تورکیا-توپراش دەڵێ، ئەو نەوتەی لە عێراق کڕدرابوو و لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، لە مانگی ئەیلولدا دەگاتە پاڵاوگەی وڵاتەکەیان.
توپراش رۆژی پێنجشەممە، 25ـی تەممووز لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئەو نەوتەی لە کۆمپانیای سۆمۆی عێراق کڕدرابوو و لە 11ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا، لە مانگی ئەیلولدا رادەستیان دەکرێتەوە.
کەشتییەکە ناوی"سانت نیکۆلاس"ـە و نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی دەگواستەوە کە لە عێراق کڕدرابوو. لە 11ـی کانوونی دووەم لە کەناراوەکانی عومان لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی گواستنەوە لە کەشتی بۆ کەشتی کە لە نێوان 23-25ـی تەممووزی 2024 کراوە، هەموو ئەو نەوتە خاوەی کە باسی لێوە دەکرێت لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە وەرگیراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئەیلوولدا بگاتە پاڵاوگەکەمان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ