لە ئێلیهـ هەشت کەس کە بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران

20-10-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئێلیهـ ـی باکووری کوردستان هەشت کەس، کە بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران. 
 
ئەو هەشت کەسە رۆژی پێنجشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستبەسەرکران.
 
ئێوارەی هەمان رۆژ داواکاری گشتیی ئێلیهـ، گوتەی سەرجەم دەستبەسەرکراوەکانی وەرگرت و دواتر ئازادی کردن.
 
دوای هێرشەکەی رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی 2023 بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا لە ئەنقەرە کە پەکەکە لە ئەستۆی گرت، لە نێوخۆی تورکیا چەندین کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و لایەنگری بۆ پەکەکە دەستگیرکراون، کە زۆربەیان ئەندام و لایەنگری هەدەپەن.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.