داوای ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ لە تورکیا مشتومڕ دەنێتەوە

14-07-2023
هەوار ئیسماعیل
ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن، سەرۆککۆماری تورکیا چۆن دەتوانێت دەوڵەت باخچەلیی هاوپەیمانی رازی بکات لە پەرلەمان پشتگیری ئاکپارتی بکات بۆ پەسندکردنی ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ.
ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن، سەرۆککۆماری تورکیا چۆن دەتوانێت دەوڵەت باخچەلیی هاوپەیمانی رازی بکات لە پەرلەمان پشتگیری ئاکپارتی بکات بۆ پەسندکردنی ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پرسی پەسندکردنی ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ یەکێکە لە مژارە گەرمەکانی سیاسییەکان لە تورکیا؛ سەرۆککۆماری تورکیا سێشەممەی رابردوو لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە لیتوانیا گڵۆپی سەوزی بۆ ئەندامبوونی سوێد لە هاوپەیمانییەکە هەڵکرد، ئاماژەی بەوەدا پەرلەمان بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدات، بەڵام بەهۆی پشووی پەرلەمانەوە پرسەکە دوا دەکەوێت.
 
پارتە سیاسییەکان مشتومڕیانە لەسەر ئەو بابەتە. تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت دەڵێت، "موحتاجی یەکێتیی ئەوروپا نەبووین، بەڵام کەواتە ئەمە پێش هەڵبژاردن بوو نەک ئێستا. مەراقمانە بزانین، ئایا لەبارەی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ، وەک سەرۆککۆماری تورکیا یان وەک هاوسەرۆکی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورە ناچاربوون بڵێن، بەڵێ؟"
 
ئەرکان باش، سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیاش دەڵێت، "ئێمە وەک پارتی کرێکارانی تورکیا دژی ناتۆ و گەورەکردنی ناتۆ، ئەندامێتیی تورکیاین لە ناتۆ. ئەمە هیچ سوودێکی بۆ تورکیا و گەلەکەمان و بۆ ئاشتیی جیهانی نییە. رێگەی باڵادەستکردنی ئاشتی لە جیهاندا بەرگریکردنە لە سیاسەتی دەرەوەی ئاشتییانە."
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپەش کە هاوپەیمانی ئاکپارتییە و پێکەوە زۆرینەی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە، ناڕازییە. دەڵێت، "تەنیا لەبەر ئەوەی ئەمریکا ویستویەتی، تەنیا لەبەر ئەوەی لەبارەی F-16 پەنجە دەلەرزێ، ئایا دەچین بڵێین باشە بۆ ئەو شەرمەزارییە؟ سوێد ئەشکەوتی پەکەکەیە لە ئەوروپا. چیای قەندیل هەرچییەک بێت، ستۆکهۆڵمیش ئەوەیە."
 
تورکیا وەکو تاکە ئەندامی ناتۆ، رێگر بووە لەوەی سوێد ببێتە ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە و بە پشتگیری لە چالاکڤانانی کوردی دانیشتووی سوێد تۆمەتباری دەکرد.
 
ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن، سەرۆککۆماری تورکیا چۆن دەتوانێت دەوڵەت باخچەلیی هاوپەیمانی رازی بکات لە پەرلەمان پشتگیری ئاکپارتی بکات بۆ پەسندکردنی ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.