رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بارانبارین بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە؛ بۆ پێنج پارێزگا هۆشداریی بارانی بەخوڕ دراوە.
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیران، 15 پارێزگای باکووری کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو شەپۆلەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، وان، قەرس، ئامەد و سێرت بارانی بەخوڕ دەبارێت.
هەروەها لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، بەدلیس، شرنەخ، مووش، ئاگری، ئیدر، ئەرزینگان، دێرسم، خارپێت و چەولیگ باران دەبارێت.
کەشناسیی تورکیا داوا لە هاونیشتمانیان و هاووڵاتییان دەکات لە ئەگەری روودانی رووداوی نەخوازراو رێکاری پێویست بگرنەبەر و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ