رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شارۆچكەی ئاکدەنیز سەر بە پارێزگای مێرسین لە تورکیا، پێنج کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دەستگیرکران.
فەرماندەیی جەندرمەی مێرسین رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 8ـی کانوونی یەکەمی 2023 لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی مێرسین دەستیپێکرد، دوای ئەوەی بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پێنج کەس دەرکرد.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان بە پاساوی "زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی" و "بەشداریکردن لە چالاکییەکانی شەقام"، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پێنج کەس.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج کەسە داواکراوەکە دەستگیرکران و گوازرانەوە بۆ فەرماندەیی جەندرمەی مێرسین.
لە باکووری کوردستان و تورکیا، هێزە ئەمنییەکان بە پاساوی "پەکەکە" ماوە ماوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان، هاونیشتمانییان و سیاسەتڤانانی کورد دەستبەسەر دەکەن. بەشێک لەوانەی دەستگیردەکرێن ئەندام و لایەنگری هەدەپ و هەدەپەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ