کوردستان
رووداوێکی هاتووچۆ لە سەر رێگەیەکی رووها. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە دانراوە
رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، باوکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا و هاوژینی پیاوەکەش برینداربوو.
رووداوەکە ئەمرۆ یەکشەممە، 17ـی تشرینی دووەم لەسەر رێگەی سەرەکیی شاری رووها و شارۆچکەی جورنێ رەش روویدا.
لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و کوڕە 6 مانگانەکەی گیانیان لەدەستدا و هاوژینی شۆفێرەکەش بریندار بوو.
ژنە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە و دۆخی جێگیر نییە.
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 518 هەزار و 496 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 312 کەس گیانیان لەدەستداوە و 330 هەزار و 805 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ