بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەنقەرە سێ داواکاری گشتی راسپێردران

09-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوی هاتووچۆکەی ئەنقەرە دەستیپێکردووە کە بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەسیش بریندار بوون.  
 
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە سەبارەت بە رووداوەکە دەستیپێکردووە، هەروەها سێ داواکاری گشتی بە هاوئاهەنگی جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە راسپێردراون.
 
ئەمڕۆ هەینی، 9ـی ئاب، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەسیش بریندار بوون، کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستانن.
 
پاسێکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای "ئاگری سێچ" ـی باکووری کوردستان کە لە شارۆچکەی پۆڵاتڵی سەر بە ئەنقەرە بە ئاراستەی ئەسکیشەهیر دەڕۆیشت، خۆی کێشا بە پایەی پردێک. لە رووداوەکەدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 25 ـی دیکەش بریندار بوون.
 
ڤاسپ شاهین پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پاسەکە کاژێر 05:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنقەرە بۆ شارۆچکەی پۆڵاتلی دەچوو، لە نزیک گوندی ئۆڵوکپنار لە ڕێگاکە دەرچووە و خۆی بە پایەی پردەکەدا کێشاوە. 
 
بەرپرسێکی کۆمپانیای "ئاگری سێچ" لە ئۆتۆگاری ئەنقەرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پاسەکە لە ئاگری بەڕێکەوتبوو و بڕیاربوو بچێت بۆ ئیزمیر، بەڵام لە شارۆچكەی پۆڵاتلی تووشی ئەو رووداوە بووە. 
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی کۆمپانیاکە، زۆربەی سەرنشینانی پاسەکە، خەڵکی پارێزگای  ئاگریی  باکووری کوردستانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.