بەرپرسێکی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری ئاگری بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دەستگیرکرا

25-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بریکاری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان، بە تۆمەتی "دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان" دەستگیرکرا.
 
داواکاری گشتیی ئاگری رۆژی شەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2023، دوای بڵاوبوونەوەی رەفتارەکانی ئەو بەرپرسە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان، دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و بڕیاری دەستگیرکردنی ئەرکان کۆسەداغ، بریکاری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری پارێزگای ئاگری دا. 
 
ئەرکان کۆسەداغ، دوای ئەوە لەسەر کار لادرا و رۆژی یەکشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە پارێزگای یۆزگاتی تورکیا دەستبەسەرکرا. 
 
داواکاری گشتیی ئاگری لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگ گوتەکانی ئەرکان کۆسەداغ ـی وەرگرت و بڕیاری دەستگیرکردنی دا. 
دوای ئەو بڕیارەی دادگە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، ئەرکان کۆسەداغ رەوانەی زیندانی یۆزگات کرا.
 
دوای دەستگیرکردنەکەش داواکاری گشتیی ئاگری لە نووسراوێکدا رایگەیاند، "لە 20-12-2023، لێکۆڵینەوەیەک بە فەرمانی داواکاری گشتی بە تاوانی "دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان'' دەستیپێکردووە. بەپێی ئەو پەیام و تۆمارانەی لە CD ـیەکدا دەستمان کەوتووە، لێدوانی ئەو منداڵانەی کە وەک قوربانی هەڵدەسەنگێندرێن، لەگەڵ پسپۆڕانی دەروونناسی شارەزا وەرگیراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.