لە مەڵەتیی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا

03-08-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی  4.3 پلە روویدا، بوومەلەرزەکە لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان و تورکیا هەستیپێکراوە. هەروەها بوومەلەرزەیەک بە هەمان گوڕ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچای موغڵا لە تورکیا و دوورگەی گریت-ی یۆنان روویدا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 07:56 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی شرۆ 'پوتورگە' لە قووڵایی 7.04 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
 
بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستیپیکراوە، بەڵام تائێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
 
بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی دیکەی ئافاد، كاژێر 05:18 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.3 پلەی رێختەر، لە كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی داتچا لە دەریای سپی تۆمارکراوە.
 
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی 6.94 كیلۆمه‌تردا روویداوه‌ و چه‌قه‌كه‌ی 224.61 كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌ی داتچای سه‌ر به‌ پارێزگای موغڵا دوور بووه‌. تائێستا زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەزاندراون.
 
دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی مەرەش لە 6ی شوباتی 2023 کە لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 50 هەزار و 500 کەس، پاشلەرزەکان بەردەوامن.
 
تائێستا زیاتر لە 10 هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون کە گەورەترینیان بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای هاتای تۆمارکرا. بوومەلەرزەکانی شوباتی رابردوو بوونە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 6 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''