رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، کاژێر 05:52 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئاب، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە شارۆچكەی یەشیل یورت روویدا.
بەگوێرەی ئافاد بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10.83 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
بوومەلەرزەکە لە دیلۆک، سەمسوور و پارێزگاکانی دیکەی دەورووبەر هەستی پێکراوە. بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی دروستبووە.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
رۆژی 6ی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان پارێزگای مەرەش بوو، 10 پارێزگای تورکیایان هەژاند. بەگوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا بەهۆیەوە 53 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ