رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان پێنج کەس بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەران دەستگیرکران و شەش کۆچبەری سووریش دیپۆرت کرانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2023 تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی دیلۆک پێنج کەسیان دەستبەسەرکرد کە ویستوویانە لە ناوچەیەکی سنووری رۆژئاوای کوردستان شەش کۆچبەری سووری بە نایاسایی ببەنە ئەو پارێزگایە.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە دەستیان گرت بەسەر پێنج مۆبایل، تراکتۆرێک، یەک ئۆتۆمبێل و ماتۆرسیکلێک کە لە گواستنەوەی کۆچبەراندا بەکارهێندراون.
دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لە فەرماندەیی جەندرمە، پێنج کەسە دەستبەسەرکراوەکە رەوانەی دادگە کران و بە تۆمەتی قاچاخیکردن بە کۆچبەران رەوانەی زیندان کران، شەش کۆچبەرەکەش کە هاووڵاتی سووریان، دیپۆرت کرانەوە.
بەگوێرەی یاسای سزادانی تورکیا، هەر کەسێک قاچاخچێتیی بە کۆچبەرانەوە بکات، بە سێ بۆ هەشت ساڵ بەنددەکرێت یانیش بەرامبەر ئەو ماوەیە بڕە پارەیەک وەکو پێبژاردن دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ