رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، خێزانێکی چوار کەسی لە باکووری کوردستان و تورکیا داهاتی مانگانەی 1844 دۆلار بێت هەژارە؛ هەمان ئەو خێزانە داهاتی 619 دۆلار بێت، برسییە.
کۆنفیدراسیۆنی یەکگرتووی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی تورکیا ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی بڵاوکردەوە، کە بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ لەبارەی "هێڵی برسیێتی و هەژاری" لە تورکیا ئامادەی کردووە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، هێڵی هەژاریی خێزانێكی چوار کەسی لە باکووری کوردستان و تورکیا 59 هەزار و 353 لیرەیە (1844 دۆلار)؛ هێڵی برسیێتی 19 هەزار و 926 لیرەیە (619 دۆلار).
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە؛ ئاستی برسیێتی لە مانگی ئایاردا بەراورد بە نیسان 36 لیرە (یەک دۆلار و 12 سەنت) و ئاستی هەژاریش 1148 لیرە (35 دۆلار و 67 سەنت) زیادیکردووە؛ ئاماژە بەوەشکراوە، هێڵی هەژاری و هێڵی برسیێتی بەراورد بە پار نزیکەی 100٪ زیادیکردووە. پار ئاستی برسێتی هەشت هەزار و 116 لیرە (252 دۆلار) و ئاستی هەژاری 28 هەزار و 201 لیرە (876 دۆلار) بوو.
لە باکووری کوردستان و تورکیا کەمترین مووچەی فەرمانبەرێک 17 هەزار لیرەیە کە دەکاتە 528 دۆلار. 30٪ـی خەڵک بە کەمترین مووچە کار دەکەن.
کەمترین مووچەی خانەنشینانیش 10 هەزار لیرەیە کە دەکاتە 310 دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ